ڕوانگە - له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانەوە،چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه، هەڕەشەی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان لەسوننەکان دەکات
عه‌لی به‌لداوی په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعە ڕایگەیاندووە:" ئه‌و واده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هێزه سیاسییه سوننیه‌كان د‌یاریكردبوو، خه‌ریكه كۆتایی دێت و نزیكه‌ی حه‌وت مانگه په‌رله‌مان بێ سه‌رۆكه، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ی دەنگی پەرلەمانتاران كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی كۆتایی نێوماڵی سوننه‌كان ده‌كات.
عه‌لی به‌لداوی،ئاشکرایشیکردووە: "به‌هێزه سیاسییه سوننیهكانیان وتوە، كاندیدیك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، له‌حاڵه‌تی ڕێكنه‌كه‌وتنیشیان، ئه‌وكات دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وە
14ی تشرینی دوەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کۆتایی بەئەندامێتی محەممەد حەلبوسی لەپەرلەمانی عێراق بهێنێت، لەوساتەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی پێکهاتەی سوننەکانە، لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە کە شیعەیە، بەڕێوەدەبرێت.تائێستاش چەندینجار سوننەکان کاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاریکردوە، بەڵام لەناوخۆیاندا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن، کە بەوهۆیەوە کێشەو ناکۆکی لەناو پێکهاتەکانی سوننە بەردەوامەو تائێستاش ئەو پۆستە لەلایەن جێگری پەرلەمان موحسین مەندەلاوی بەڕێوەدەبرێت.