ڕوانگە - وادەی وەرگرتنی گەنم جوتیارانی هەرێم کۆتاییهات و وەزیری بازرگانىو پیشەسازیی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت:" پرۆسەکە بەڕادەیەکى زۆرباش سەرکەوتوبوە.
كەمال موسلیم وەزیری پیشەسازییو بازرگانی حكومەتی هەرێم، ڕایگهیاند:" هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی وەرگرتنی گەنم لەجوتیارانو دوێنێش دوا ڕۆژی وەرزی وەرگرتنی گەنم بوو لەهەرێم، ئەو (700) هەزار تۆنەی بۆ شارەكانی هەرێم دیاریكراوە ڕوبەڕوی هیچ كێشەیەك نەبوەتەوە.
وتیشی:"ئەو بڕە گەنمەی بۆ هەرێم دیاریكراوە، وەرگیراوەو بەغداش تەنها پارەی ئەو بڕە ڕەوانەی هەرێم دەكات، ڕێژەكەی وەرگرتنی گەنم لەهەرێم بەگوێرهى شارەكان دیاریكراوە، ئەمڕۆش كە دوارۆژی پڕۆسەكەیە بەڕێوەبەری سایلۆكان جەختیانكردوەتەوە بەكۆتاییهاتنی وادەكە تەواوی ئەو بڕە گەنمە لەجوتیاران وەردەگیرێت.
وەزیرى بازرگانىو پیشەسازیی هەرێم، ڕونیشیکردۆتەوە:"
ئەو پارەیهى كە بۆ وەرگرتنی (700) هەزار تۆن گەنم لەهەرێم دیاریكراوە لە(590) ملیار دینار پێكهاتوە كە تائێستا (74) ملیارو (500) ملیۆن دینار بۆ جوتیاران خەرجكراوە، هەولێر (17) ملیار دینار، دهۆك (29.5) ملیار دینارو سلێمانیش (28) ملیار دینارە".
كەمال موسلیم،وەزیرى بازرگانىو پیشەسازیی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو؛" پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لەجوتیاران بۆ ئەمساڵ بەڕادەیەکى زۆرباش سەرکەوتوبوەو کەمترین گلەییان بۆ چوەتەوە، هەروەها كاتژمێر 12ى شەو پڕۆسەكە کۆتاییهاتو وادەی وەرگرتنى گەنم درێژناکرێتەوە