ڕوانگە - پێنجشەممەی رابردوو دوایین رۆژ بوو بۆ تۆمارکردنی ناوی كاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە:"بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناوی كاندیدەکان زیاتر لە 15 رۆژیان پێویستە، پاشان ژمارە دەدرێتە لیست و كاندیدەکان.
مەروان محەممەد، ڕونیشیکردۆتەوە:"ئەوەی لەپێشمانە وردبینی ناوی كاندیدهکانە، دواتر ناردنی ناوەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی بۆ پەسندکردن.
مەروان محەممەد، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق،ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە، کۆمیسیۆن بۆ پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆکانیان دەکات هەموو ئەو رێکارانە تەواوبوون و ناوی كاندیدەکان پەسندکرا، ئیدی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەکان دەکرێت".