ڕوانگە - حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا دابەشبکات و سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال لە گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، ئێمەش داواکارین زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە زەوی بێبەش نەکرێن و هاوشێوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران زەوییان پێبدرێت.

ئەکرەم ساڵەح ڕەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال/ گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئێمە لە کۆمەڵەی داکۆکیکار لە پرسی ئەنفال، داواکاری و داخوازی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانمان گەڵاڵە کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە دواترین پرۆژەی کە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوییە و ئەو دابەشکردنەش کۆمەڵێ یاسا و ڕێسای تایبەت بەخۆی هەیە، بەپێی ئەو ڕێنمایانە بەشێک لە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە زەوییان پێدراوە یاخود بە هەر بیانویەکی دیکە کە شوقە و خانویان وەرگرتووە بە مینحە حساب دەکرێت و زەوییەکی دیکەیان پێدەدرێت

وتیشی:" ئێمە داوامان کردووە کە وەک چۆن فەرمانبەران بەوەرگرتنی خانوو شوقە سودمەندبون و ئێستا بەسودمەندبوو حیساب هەژمار ناکرێن و داوادەکەین وەک چۆن چاوپۆشی لەوان دەکرێت ئاوا چاوپۆشی لە زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش بکرێت وئەو زەویەی کە لە ڕابردوودا پێیاندراوە بە مینحە حساببکرێت هاوشێوەی ئەوەی کە فەرمانبەران بە مینحە حسابکراوە.

ئەکرەم ساڵەح ڕەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال/ گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" لە داهاتوودا یاداشتێکمان دەبێت لەسەر ئەوپرسە و هەمومان ئامادەکردووە و دوێنێش کە تایبەت بووەبە کۆنگرەی کۆمەڵەکەمان بەدەرفەتمان زانیوە بەشێک لە داواکاری و داخوازی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بخەینەڕوو