ڕوانگە - ئەنجومەنی وەزیران، لەڕێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کردووە داواکارە باجی سەر نەخۆشانە و سەمونخانە و ئۆتێلەکان ڕابگرێت
لەو نوسراوەدا کە واژوی د نومید صباح عثمان، سه روکی دیوانی لەسەرە هاتووە:" لەسەر فەرمانی سەرکی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتی وپیشەوەرانی هەرێمی کوردستان کاری پیویست نه نجامبدەن بەڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر چێشتخانە و هوتێلەکان کە لەبڕگەی ٩ ی فەرنمان ژمارە ٩٦ لە ٢٠٢١/١/١٠ دا هاتووە
هەر لەو نوسراوەدا ئاماژەکراوە بەڕاگرتنی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتییەکان کە لە نوسراومان ژمارە ٣١٩٦ له ٢٠٢٠/٥/٢١) و (٤٢٤٢) له ٢٠٢١/٤/٢١) دا هاتووه٫ هەروەها ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەکان پشتبەستن بەماددەی حەوتەم /٢٧ لەیاسای باجی دەرامەت ژماره (۱۱۳) ی سالی ۱۹۸۲ ی هه موارکراو
هەر لەونوسراوەدا ئاماژە بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی
(ضريبة العرصات) که له یاساى ضريبة العرصات زماره (٢٦)ی سالی ١٩٦٢ی هەموارکراودا هاتووە تاوەکو بەیەکلاییکردنەوەی ڕێکخستنەوەی، ڕیکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە