ڕوانگە - کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با روو لە زیادبوون دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمتر دەبنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی سبەی هەینی بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، سبەینێش پلەکانی گەرما بەراورد نزمتر دەبنەوە لەمڕۆ.
کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٢
سلێمانی : ٤١
دهۆک : ٤١
کەرکوک : ٤٤
هەڵەبجە : ٤٢
زاخۆ :٤٢
سۆران : ٤٠
حاجی ئۆمەران : ٣١
گەرمیان : ٤٥
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤١
سلێمانی : ٤٠
دهۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤١
زاخۆ :٤١
سۆران : ٤٠
حاجی ئۆمەران : ٣٠
گەرمیان : ٤٤