ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی لەكار بڕاون و بەدەستلەكاركێشاوە دانراون یان خۆیان دەستیان لەكاركێشابێتەوە بە ڕەزامەندی فەرمانگەكەی مافی خانەنشینی بیانگرێتەوە.

بەپێی  ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی كردووە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، مافی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەکار دابڕاون و بە مستقیل هەژمارکراون یاخود داواکاری دەست لەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە و پەسەند کراوە مافی خانەنشینیان دەبێت بە مەرجێک ڕاژەیان 15 ساڵ کەمتر نەبێت.دەشڵێت، بەڵام ئەو فەرمانبەرانە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو تەمەنیان دەبێتە 45 ساڵ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها ئەو حاڵەتانەی داواکاری دەستلەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش كردووە و لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە قەبوڵ ناکرێت، مافی خانەنشینیان نیە.