ڕوانگە - مه‌كۆیه‌كانی سۆران و چۆمان و ڕواندزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەبارەى هێرش و لەشکرکێشییەکانى تورکیاوە بۆسەر هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنن، هه‌رلایه‌نێك له عێراق و كوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشكه‌ربێت له‌گه‌ڵ له‌شكركێشی توركیا به‌خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌زانین.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئه‌نجومه‌نی مه‌كۆیه‌كانی سۆران و چۆمان و ڕواندزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویانكرده‌وه، "سه‌ركۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕژێمی داگیركاری توركیا ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخاكی كوردستان به‌گشتی، به‌تایبه‌ت له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران له‌ناوچه‌كانی برادۆست و چۆمان و ڕواندز".
پاراستنی سنور و خاك و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان دەخەنە ئەستۆى حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جەختدەکەنەوە، کە هەردولایان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و به‌ربه‌له‌شكركێشی داگیركاری توركیا بگرن.
هەروەها، داوا له‌نوێنه‌ری ڕێكخراوی (UN) له عێراق و كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوسۆز و پشتیوانی كورد و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ربه‌له‌شكركێشی و داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا بگیرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایانگەندووە، هه‌رلایه‌نێك له عێراق و كوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشكه‌ربێت له‌گه‌ڵ له‌شكركێشی توركیا به‌خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌زانن.