ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئامادەسازی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات.

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە:" لە چوارچێوەی ئامادەسازییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥، چاپی نوێی کتێبەکانی خوێندن ، بە کوالێتیەکی زۆر بەرز ئەمساڵ کتێبەکانی خوێندن چاپ دەکرێن.

وەزارەتی پەروەردە، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" تا ئێستا حەوت ملیۆن و شەشسەد وحەفتاو چوار هەزار و شەشسەد و حەڤدە کتێب ( ٧،٦٧٤،٦١٧) کتێب وەک وەجبەی یەکەم گەیشتوونەتە کۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خويندنی کوردی لە کەرکوک. 

وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایشیکردووە:" گەیشتنی چاپی نوێی کتێب بەردەوام دەبێت.