ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ڕایگەیاندووە:" پاش ئەوەی کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٠٢٤/٧/٢٧ لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی كاسبكاريك، 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو:"ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و  هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانە وه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی ده زگاى ئاسایش کرا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ڕونیشیکردۆتەوە:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە."