ڕوانگە - بڕیاروایە پاش وردبینی کردنی ناوەکانیان، ناویی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

فەتحوڵڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھێزەکانی 70،  ئاشکرایکردووە:"کۆی خانەنشینانی ھێزەکانی 70 بەفەرمانێکی وزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوەکانیان خراوەتەسەر خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەو لەدوای وردبینی لەناوەکانیان، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێن

فەتحوڵڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھێزەکانی 70، ئاماژەی بەوەشکردووە:"چاوەڕێی تەواوبونی ڕێکارەکانین بۆ ئەوەی ناوی ئەو خانەنشینانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێن‌و وەکو سەرجەم خانەنشینان موچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن.