ڕوانگە - لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسەوە،سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات:" سهركۆنەی رووداوەکە ده‌كه‌ن و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج، لەبارەی هێرشەکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو رووداوە دۆخی ناوچەکە "ئاڵۆزتر" و "هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری"ـی ناوچەکە دەکات، بۆیە به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين.
ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31
21:56