ڕوانگە - هاوپەیمانی نیشتیمانی، ڕاگەێندراوێکی لە بارەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:" هەر لە سەرەتایی سەرهەڵدانی جەنگی غەزەوە ئیدانەی هێرش و کارەنامرۆڤییەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەڵەستینمان کردوە و لەگەڵ ئەوەدابوین کێشەکان به ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەربکرێت.
هاوپەیمانی نیشتیمانی لە ڕاگەێندراوەکەیاندا ئەوەشیان خستۆتەڕوو:" لەگەڵ هەوڵەکانی ئەم دواییەی چەندوڵاێک، چاوەڕێی ئەوەبوین ، ئاگرێبەست ڕابگەیەنرێت و چیتر خوێنی هاوڵاتیانی بێ تاوانی خەڵکی بەناحەق نەڕژێت، بەڵام بەداخەوە بەرپرسانی ئیسرائیل کارێکی تری قێزەون و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەبەرچاوی جیهان ئەنجامدا ئەویش تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بوو لەناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوپەیمانیی نیشتمانی لەڕاگەێندراوەکەیاندا، ئاماژەیان بەوەکردووە:" تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری وڵاتی ئێران و هەروەها پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ سەر ئارامی و ئاشتی ناوچەکە.