ڕوانگە - محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لەبیرمانە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا گەلی ئێزیدی و تەواوی پێکهاتەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە ڕووی پێشێلکاری ئاشکرا و پراکتیزە دڕندانەییەکان کە لەلایەن چەکدارانی داعش دژی ئەوان ئەنجامدرا.

دەشڵێت، حکومەتەکەی بەردەوامە لە کارکردن بۆ زامنکردنی مافی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەدەست تیرۆرەوە گیرۆدە بوون، هەروەها بە پەرۆشەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ لێقەوماوان دەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان.

١٠ ساڵ پێش ئێستا دا..ع..ش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەرى بەهۆیەوە هەزاران کەس کۆمەڵکوژکران و سەدان هەزارى دیکەش ئاوارەبوون.