ڕوانگە ـ بەمەبەستی بەدواداچون و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری هەریەک لە سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەحلام کاکەیی سەردانی بەڕێوبەراتی گشتی ڕێگاوبانیان کرد لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە .
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"ئامانج لەو سەردانە بەدواداچوون بوو بۆ ئەو پڕۆژانەی کەوا پێشوتر داوا کرابوو.
وتیشی:" پرۆژەکان پێکهاتون لە فراوانکردن و چاکردنی ڕێگای نێوان کەرکوک . چەمچەماڵ. کەپڕۆژەیەکی ستراتیژییە زیاتر لە سەد ملیار دیناری بۆ دابینکراوە خۆشبەختان پاش گفتوگۆبە دواداچوون بۆی ئەمساڵ خراوەتە بەرنامەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکرنەوەو ڕێگاوبانەوە .بڕیارە لەچەند مانگی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکرێت، هەروەها لەهەمانکاتدا بەدواداچوون بۆ سایدی دووەمی ڕێگای قەرەتەپە . جەبارە . کفری . سلێمان بەگ . کەلە بودجەی ساڵی ( ٢٠٢٢ ) لەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیرکراوە بەوەش بڕیاردرا کەوا لەپلاندانان جێگیربکرێت.
سروە محمد، ڕونیشیکردەوە:" بەدواداچوون بۆ چاکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای شوان . قەرەهەنجیر کرا کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان کەلەسەردەمی ڕژیمی پێشوەوە نوژەندنەکراوەتەوە و پاشان دروستکردنی پردێک لەقەزای حەمدانییە کەبەشێکی زووری دانیشتوانی ناوچەکە لەکوردانی کاکەیین بڕیاردراوە ئەو پڕۆژەیەش لەلایەن قەرزی وڵاتان کە بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانی دەستی تیرۆر خەرج بکرێت و کاری لەسەر بکرێت .
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق،ئاماژەی بەوەشکرد:"خۆشبەختانە ئەم پڕۆژانە لە ئێستادا بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی ئەو ڕێگایانەی دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە .پاشان چاکردنی بەشی دووەمی پردی داقوق کە لە پێشتر بە گۆژمەی پێنج ملیار دینار بەشێکی پردەکە لەلایەن کۆمپانیای حامورابی چاکراوەتەوە لە ئێستادا پێویست دەکات بەشی دووەمی پردەکە چاکبکرێت.