ڕوانگە - ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه وه‌كو لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن ده‌مێنێته‌وه و به باشی پارێزراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئابی 2024 ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵه نادروست و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كه‌مپێك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه "گوایه به‌هۆی هه‌بوونی ترس كه‌مپه‌كه جێ دێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان له شه‌نگال".
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه وه‌كو لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن ده‌مێنێته‌وه و ئامێزی گه‌وره‌ی بۆ ئاواره‌كان به كراوه‌یی دێڵێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "كه‌مپه‌كان شوێنی خه‌ڵكی سڤیل و لێقه‌وماون و به باشی پارێزراون، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا نادرێت سیمای پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقه‌بوڵكردن و لێبورده‌یی ئه‌و شوێنانه بشێوێندرێت".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و كادیرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له پارێزگا جیاوازه‌كان كردووه‌ته‌وه كه بچنه بۆ شنگال، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م ئه‌و خێزانه ئێزیدییانه‌وه بچن كه له كه‌مپه‌كانی دهۆكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تا تۆماربكرێن و له هاوكاری و مینحه‌ی دارایی سودمه‌ندبن. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ناكاوی ئه‌و خێزانانه و ژماره‌یان بكات.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی (كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه كه "له شه‌وی رابردووه‌وه تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئاب، سه‌دان خێزانی ئێزدی له ناكاو و به‌بێ ئاماده‌كاری پێشوه‌خته كه‌مپه‌كانی شاریا، چه‌ممشكۆ، خانكی، باجیدكه‌نداڵا، بێرسیڤ و باعه‌درێ-ـی سنوری پارێزگای دهۆكیان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆیان به تایبه‌ت بۆ قه‌زای شنگال، گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا خه‌ڵه‌ف خدر، دانیشتوی كه‌مپی چه‌ممشكۆ وتوویه‌تی: "له ترسی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی هه‌یه له‌و كۆڵانه‌ی ماڵی ئێمه‌ی تێدایه له‌ناو كه‌مپ، ته‌نیا من ماومه‌ته‌وه، له دوێنێوه هه‌موویان رۆیشتوون، ته‌نیا له‌م كه‌مپه نزیكه‌ی 500 خێزان رۆیشتوون به‌ره‌و شنگال".
خه‌ڵه‌ف باس له‌وه ده‌كات كه "هه‌رچه‌نده لێپرسراوانی كه‌مپ دڵنیایی به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، كه هیچ شتێك رونادات، به‌ڵام خه‌ڵك ترساون و ئارام نین، بۆیه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه‌شی رۆیشتون، ته‌نیا شته سه‌ره‌كییه‌كانیان بردووه نه‌ك هه‌موو ناوماڵ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، شه‌پۆلێك له مشت‌ومڕ و وتاری رق و كینه تا راده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له نێوان كۆمه‌ڵێك له په‌یڕه‌وانی ئایینیی ئیسلام و ئێزیدی دروستبووه، دوای ئه‌وه‌ی قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال، له وتارێكیدا له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین، وتی "تا محه‌مه‌د و ئایینه‌كه‌ی مابێت، هێرش و فه‌رمانه‌كان بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".