ڕوانگە - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ولێر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی کۆدی بایۆمەترییەکانیان وەرگرنەوە بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت

ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری هەولێر دەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەتریان نەکردووە، یان کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممە و رۆژانی دواتر سەردان بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە، " پێویستە هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی پێبێت".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە موچەکانیان ڕادەگیرێت.