ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان، بڵاویکردۆتەوە:"  بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی گەرمیان و قەزا و ناحیەکانی سنورەکە دادەمەزرێت و کۆمەڵێک پرۆژەی ڕاگیراو گواستنەوەی بودجەی بۆ دەکرێت و زەوی بۆ میراتگری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفالی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین دەکرێت، هاوکات کۆمەڵێک داواکاری و پێداوسیتی سنورەکە رەزامەندی لەسەر دراوە.

ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی ئاشکراکردووە:"یەکێک لەو پرۆژانە زیادکردنی پێشینە و خەرجی باری لەناکاوی ئیدارەی گەرمیان قائیمقامیەتەکان لە (٠٠٠, ٢٦,٠٠٠) ملیۆن دینار بۆ
 (٠٠٠, ٧٨,٠٠٠)ملیۆن دینار و هەروەها ڕەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنی(١٣٣) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و بەپێی پسپۆڕییە داواكراوەكان لەسەر میلاكی دیوانی ئیدارەی گەرمیان، هەردوو قایمقامیەتی قەزاكانی كەلار و كفری و ناحیەكانی سنووری ئیدارەكە و هەردوو بەرێوەبەرایەتیی ناحیەی قۆرەتوو و مەیدان.

ئیدارەی گەرمیان باسی لەوەشکردووە:" کە نووسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە كە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، دەسەڵات دراوە بە وەزارەتی شارەوانی بۆ ماوەی یەك ساڵ تا كێشەی ئەو زەوییانە یەكلا بكاتەوە لە سنووری گەرمیان كە بە (زەویی سندووقی) ناسراون و دەكەونە نێوان دوو خانوو، تۆماری سەربەخۆیان نیە بەڵام لە نەخشەی شارەوانی بە (زەویی چۆڵ) داخڵ كراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لێی سوودمەندبن، هەروەها نووسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە كە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ڕەزامەندی درا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی تا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زەوی بۆ میراتگری شەهیدان و ئەنفالكراوان و راگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفالی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین بكات كە ژمارەیان (٢٧٤) كەسە بۆ ئەوەی لە شوێنی شیاو زەوییان پێبدرێت.

بریاریش دراوە بە دابینکردنی (٣٥) ئۆتۆمبێل بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و قائیمقامیەتی كەلار و قایمقامیەتی كفری و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بۆ مەبەستی لێژنەی ئەمنی و لێژنەی چاودێری. لەگەڵئەوەشدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر پێدانی مۆڵەت بە سێ بەنزینخانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی ئاشکراکردووە:" ڕەزامەندی دراوە لەسەر گواستنەوەی (٣٩) پڕۆژە لە بوودجەی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بۆ سەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی وەگەرخستنەوەیان.
- پێدانی دەسەڵات بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان تاکو بڕی (١) ملیار دینار.