روانگە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڵاویکردەوە: بەمەبەستی داخستنی مەرزەكانی سەرسنور لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزە كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە بەرهەم و تا ناوەڕاستی مانگی (١١) بەردەوام دەبێت، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تیمێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی سنوری بازیان و پێنجوێنیان کرد.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"تیمەکە پێکهاتبون لە هەڵکەوت عبدالرحمن ب.گ. باخداری و دارستان پاوان و ب.گ. كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵی بازیان و پێنجوێن، بە ئامادەبوونی دكتۆر بڕیار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاوەری تێمێكی تەكنیكی وەزارەتی كشتوكاڵ حكومەتی فیدڕاڵ بوون بۆ بینین و پشكنینی كێڵگەی سەوزەی پارێزراو و كێڵگەی كراوە لە سنوری هەردوو قەزای پێنجوێن و قەزای بازیان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، باسی لەوەشکرد:"
بۆ ئەو مەبەستە گفتۆگۆكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەكی ئیداری و جوتیارانی سنورەكە کرا، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە هەبوونی بڕی بەرهەمی پێویست بەپێی خواستی دانیشتوانی عێراق لەم وەرزەدا ،بۆ ئەوەی پاڵپشت بەو هەوڵ و لێكتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردوو وەزارەتی هەرێم و فیدراڵ هاتۆتە ئاراوە، بڕیاری داخستن و قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزەی هاوینە بە گشتی و بە تایبەتی خەیار و تەماتە و شوتی و كاڵەك بدرێت. ئەوەش لە پێناوی پاراستنی جوتیارانی سنورەكە لە زەرەر و هاندانیان بۆ بەردەوامی كشتوكاڵكردن و بەرەو پێشبردنی .