ڕوانگە - بەمەبەستی هەوڵدان بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی مانگی دوو ئەمساڵی ناوچەی گەرمیان، ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق،سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات.
سروە محمد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"پاش ئەوەی لەمانگی ٢ ؟ئەمساڵ لافاوێکی زوور ناوچەی گەرمیانی گرتەوە بەندە لە کاتی لافاوەکە ئامادەبووم لەناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و بەتایبەتی ناحیەی ڕزگاری بۆمان دەرکەوت کە هاوڵاتیەکی زوور زەرەرو زیانی بەرکەوت بەهۆی لافاوەکەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەمانگی ٣ نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
وتیشی:" خۆشبەختانە لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە بەبڕیاری دیوانی ژمارە ( ٣٠ ) تایبەت بەقەرەبوکردنەوەی سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتوەکانی عێراق.
بەنوسراومان ژمارە ( ٤٠١ ) لەبەرواری ( ٢٧/٢/٢٠٢٤ ) داوامانکردوە ناوچەی گەرمیانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق قەربوبکرێتەوە .
سروەمحمد ڕەشید، ڕونیشیکردەوە:" بەمەبەستی بەدواداچونمان بۆ ڕێکارەکانی قەرەبوکردنەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقمان کرد کە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ قەرەبوو کردنەوە کە بەڕێز لیوا ( حسین ) سەرپەرشتیاری لیژنەکەیە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێزیمان کرد .
سروە محمد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، ئاشکرایشیکرد:" کاری لیژنەکە بەرو کۆتایی دەروات و سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەمڵاندنی بۆ کراوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێن بەمەبەستی قەرەبوکردنەوە .