ڕوانگە ـ پاش چوارەمین کۆبونەوەی میکانیزمی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا کە لە ئەنقەرەی پایتهختی توركیا ئەنجامدرا، هەردوو وهزیرانی بهرگریی توركیا و عێراق یاداشتێكی لێگهیشتنیان واژوو كرد، دیارترین خاڵی یاداشتەکەش گرتنەبەری رێکاری یاساییە لەلایەن عێراقەوە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە:" ئەم یاداشتە پەیوەندی نێوان تورکیا و عێراق، بەرەو پێشتر دەبات و دوپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت.
بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کراوە، عێراق ڕێکاری یاسایی، سیاسیی و کارگێڕی بۆ ناساندنی پەکەکە و ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتی ئەو پارتە دەکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بخاتە لیستی حزبە قەدەغەکراوەکانەوە و لە بەرامبەریشدا تورکیا سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە سنورەکانی عێراق ڕابگرێت، هاوکات هەردوو وڵات ڕێککەوتون لەسەر ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی هەر کامیان داوای دەکەن بۆ دادگایکردن لە وڵاتەکانیان.