ڕوانگە ـ کەم بونەوەی ئاو و ئەو گۆڕانکارییە سەختانەی کەشوهەوا کە عێراقی گرتۆتەوە، زیانێکی گەورەی بە زەوییەکشتوکاڵیەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت:" وەزارەت هەوڵدەدات بەدیل بدۆزێتەوە لەڕێگەی فراوانکردنی زەوییە بیابانییەکان لەڕێگەی ئاودێریکردنی ئەو زەوییانە بە ئامێری ئاوڕێژکەر کە بە ئاوی ژێر زەوی ئاودێری دەکرێن
محمد الخوزەیی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ڕایگەیاند:"عێراق نزیکەی 60%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەست داوە کە بە ئاوی ڕووبارەکان ئاودێری کراون بەهۆی کەمی ئاو و ئەو گۆڕانکارییە سەختانەی کەشوهەوا کە عێراقی گرتەوە، ئەمەش ناچاری کردین ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆمان کەم بکەینەوە". پلانی کشتوکاڵی زستانە بۆ بەرهەمی گەنم بۆ تەنها یەک ملیۆن و نیو دۆنم، جێبەجێ بکەین.
وتیشی:"وەزارەت هەوڵدەدات بەدیل بدۆزێتەوە لەڕێگەی فراوانکردنی زەوییە بیابانییەکان لەڕێگەی ئاودێریکردنی ئەو زەوییانە بە ئامێری ئاوڕێژکەر کە بە ئاوی ژێر زەوی ئاودێری دەکرێن".
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، "توانیمان 4 ملیۆن دۆنم چاندن بکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئەو زەویانەی کە لەلایەن ڕووبارەکانەوە ئاودێری دەکرێن، هەروەها سەرکەوتوو بووین لە بەرهەمهێنانی 6 ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنم"، بەپێی ڕۆژنامەی حکومی ئەلسەباح.
محمد الخوزەیی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاشکرایکرد:"ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کە بە ئاوی ڕووبارەکان ئاودێری دەکرێن بە ڕێژەی 60% کەمیکردووە، واتە لە ئەنجامی کەمکردنەوەی ڕووبەری چێنراو لە 6 ملیۆن دۆنمەوە بۆ تەنها نزیکەی 2 ملیۆن دۆنم.