ڕوانگە - دوای ئەوەی شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنور له‌ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان ته‌قه‌یان لهگهنجێكى هه‌ورامى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد‌و برینداریان كرد، دواى گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
دوای گیان لەدەستدانی ئەوگەنجە،حەمەی حەمەسەعید وه‌زیرى ڕۆشنبیریى په‌یامێك ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنور کرد‌و ڕایگەیاند:"، "ھێزەکانی پاسەوانی سنور کاریان پاسەوانیو پاراستنی خەڵکە نەك کوشتن‌و شەھیدکردنیان".
وتیشی:"ئەوە چەندینجارە ئەم دەستدرێژیی‌و خەڵک کوشتنە دوبارە دەبێتەوە، بێگومان بن ئەو ناحەقیە بەبێ سزای یاسایی تێناپەرێت.
حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى ڕۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕونیشیکردەوە:" پارساڵ پاسەوانی سنور ھەر لەھەمان شوێن کەسێکى تریان کوشت، ئەوەتا دوێنێ 18ى 8ى 2024 جارێکی تر دەستیان سور بوەوە بەخوێنی ڕۆڵەیەکی ھەژاری ناوچەکە کە بۆ بژێوی مەمرەو مەژی کۆڵبەری دەکرد، بێگومان بن ئەو ناحەقیە بەبێ سزای یاسایی تێناپەرێت.
- كوردستان
- 79
August 19, 2024