ڕوانگە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە و ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن بۆ خوێندکارانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، پەیمانگایەکی ٥ ساڵی لە قەزای کفری دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی ٥ ساڵی لە قەزای کفری دەکاتەوە بە ناوی پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگلیزی، قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک
دێـت:
• بازرگانى
• گەشتوگوزار
• دیزاین
• کۆمپیوتەر
٤- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لە ھەر
بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.
٧- پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى ۲۱ ی ۸ ی ۲۰۲٤ دەست پێ دەکات وە لە ڕێکەوتى ٥ ی ۹ ی ۲۰۲٤ کۆتایی دێت.
٨- قوتابى دەبێ سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (username) و وشەى تێپەڕ