ڕوانگە - لەرێگای نێوان ناحیەی رزگاریی و ناحیەی سەنگاو، بە روداوێکی هاتوچۆی جۆری وەرگەڕاندا کەسێک گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی سەنگاو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری هاتووە لەنزیک گوندی زەرد کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە بەهۆەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ئاشکرایشیکردووە:"
ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبوی ١٩٧١ـە، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردووە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە.