ڕوانگە ـ لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ‌ دزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا كە تۆمەتبار دزی بوی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەیشی خستەڕوو،لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ح،ر لە دایكبووی 1995 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.