ڕوانگە - وەزارەتی ئاوەدانکرنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە:" کارکردن بەشێوەیەکی چڕ لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامەو قۆناغی گرنگی بڕیوەو رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٨٣٪.

ڕونیشیکردۆتەوە:" پڕۆژەکە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی نێوان ئەو دو شارە، دەبێتە ٤٠ خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بوەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، باس لەوەشدەکات:" لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکرنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم،ئاشکرایدەکات:"پرۆژەکە لەرابردودا تەنھا لە ١٥٪‏ی تەواو کرابو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم و لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٨٣٪‏، ھەر لە سۆنگەی خەمخۆری و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەداو لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ هاوڵاتیان و تەواوکردنی پڕۆژەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن زیاتر لە دە جار بەشێوەی مەیدانی سەردانی سنورەکەی کردوەو بەدواداچونی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کردوە.