ڕوانگە - بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق، لە کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی جوتیارانی هەرێم ڕایگەیاندووە:"هەركاتێك وەزارەتی دارایی پارە تەرخان بكات پابەندین بە خەرجكردنی شایستەكانی جووتیاران، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەردەوام كاردەكەین لەسەر پشتیوانیكردنی تەواوی جووتیاران و بەدیهێنانی دادپەروەری
وەزیری بازرگانی جەختیشیکردۆتەوە، هیچ جیاوازییەک لەنێوان جوتیارانی هەرێم و ناوچەکانی تری عێراق ناکەین، هەوڵدەدەین بە دادپەروەری و بەپێی بەشێ خۆیان سەرجەم ئەو پێویستی و شایستانەی بڕیاری لێدراوە بۆیان دابینبکەین، و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەهەوڵی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتین
بۆ ئەمساڵ لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، ئەو بڕەی وەرگیراوە لەوەی پلانی بۆ دانرابوو زۆر زیاتر بوو.