ڕوانگە - لەبارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت و له هه‌ڵبژاردنیشدا گه‌لى كوردستان براوهيه."
لەمیانەی پێشوازیىکردنی له كڵاوس شترايشه‌ر كۆنسووڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەگرنگیەوە باسی لە هەڵبژاردن کرد و ڕایگەیاند:" دەبێت هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بارزانی له ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
هەروەها نێچيرڤان بارزانى باسی له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد. وتیشی، لەههڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوهيه و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت.