ڕوانگە - بە ناونیشانی (  ڕاهێنانی تایبەت بە تاکتیکە پێشکەوتووەکان و ڕاهێنانی تایبەتمەند  بۆ پۆستە جیاوازەکان ) لە تۆپی بالەدا
یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراق   بەهاوکاری زانکۆی سلێمانی و نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی  عێراق لقی سلێمانی سیمینارێکی نێو دەوڵەوتی ساز دەکات.

ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" سیمینارەکە  لە شاری سلێمانی و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری ( ٩/١٢ تا ٩/١٤) ٢٠٢٤ لە بە ناونیشانی (  ڕاهێنانی تایبەت بە تاکتیکە پێشکەوتووەکان و ڕاهێنانی تایبەتمەند  بۆ پۆستە جیاوازەکان ) لە تۆپی بالەدا . بەردەوام دەبێت

ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕونیشیکردەوە:"مامۆستایانی سیمینارەکە پێک دێت لە هەریەک لە  جواد مهرگان و
دکتۆر علی طە و مامۆستا ئەردەڵان فایەق.

ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، ئاشکرایشیکرد:"لە کۆتایی سیمینارەکە سی دی ڕاهێنان بەسەر بەژداربووانا دابەش دەکرێت.