ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، داوایەک ئاراستەی ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال دەکات.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، داوا لە سەرجەم ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال دەکات کە بەپێی فەرمانەکانی ژمارە(٨٦٧) و (٨٦٨) و(٨٦٩) لەبەرواری(٢٠١٨/٢/٢١) فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان هەیە و بەهەڵە ناویان هاتوەوەتەوە بە پێچەوانەی شوینی نیشتەجێبوونیان و تا ئێستا کێشەی گواستنەوە و دابینکردنی زەوییەکانیان بۆ چارەسەرنەکراوە، با لەماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال، پێویستە لەگەڵ خۆیاندا ئەم پێداویستیانە بهێنن،
١- کارتی نیشتەجێبوون
٢- کارتی نیشتمانی(وارس یان زیندانی)