ڕوانگە - به‌تۆمه‌تی دزینی ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:"
له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ك، أ له‌دایكبووی 1996- س، ط، ر له‌دایكبووی 1997) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.