ڕوانگە - ئەنجوومەنی وەزیران میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکی و تەندروستییەکان، بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک پەسەند دەکات، بۆ ئەو ژمارانەی کە زیاترن لەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە خشتەی (ج)ی هاوپێچکراوی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دیاریکردووە، بەپێی ئەم میکانیزمەی خوارەوە:
1 - سوود وەرگرتن لە پلەكانى کارمەندان لە وەزارەتی تەندروستی.
2- وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەستنیشانکردن و سوود وەرگرتن لە نمرەکانی دامەزراندن لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان کە سڕینەوە نایانگرێتەوە، بەپێی یاسای بودجەی ژمارە (13ی)ی ساڵی 2023، و گواستنەوەیان بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ هەمان مەبەست.
3. لە حاڵەتی بەشنەکردنی نمرەکانی 1 و 2 ی سەرەوە، ئەوە ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ دامەزراندن نایانگرێتەوە دەگوازرێنەوە بۆ ساڵی داهاتوو و ئەولەویەتیان پێدەدرێت بۆ دامەزراندن.
4- وەزارەتی تەندروستی بۆ ماوەی دوو ساڵ سیستەمێک بۆ لیستکردنی پزیشکی تایبەت دادەنێت و مۆڵەتی کارکردنی پیشەیان پێ دەبەخشێت دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەیان.
5- لیژنەی بەرپرس لە دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و ڕێکخراوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنی پزیشکی و لیستکردنی پزیشکی بەردەوام دەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
10ی ئەیلولی 2024