ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەدزی لەماڵێک کردووەو چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە لەچەند بنکەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێکدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە: لەئێستادا تۆمەتبار ( چ، ل ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.