ڕوانگە - ئێران لە ڕێگەی سەرۆک کۆماری تازەیەوە بە دوایی وێنەیەک و سیاسیەتێکی نوێی خۆیی دەگەڕێت لە ناوچەکەدا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو دەوڵەتان وجودیان هەیە و دەستێوەردان دەکەن، لەم نێوەندەدا ئێران هەستی کردوە لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوین ناشرین کراوە، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی سەرۆک مسعود پزیشکیان ئەم وێنەیە ڕاست کاتەوە. بە هەندێ هەنگاو، کە ئەمانەن
١- ئێران تۆمەتبار کراوە بەوەی کە هێزی نا دەوڵەتی هەیە و خەڵک تیرۆر دەکات و هەڕەشەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بە پێچەوانەوە   لە ڕابردودا کۆمەڵێک کردەوەی تیرۆر دژ بە ئێران کراوە، وەک ئەوە تیرۆر کردنی قاسم سولەیمانی، اسماعیل هەنیە، کۆمەڵێک زانای ئەتۆمی لە ئێران. وە دوایی تیرۆرەکانیش ئێران کاردانەوەی خوێناویی نەبوە و هیچی وای نەکرد ئاسایشی ناوچەکە تێک بچێ.
٢- بە درێژایی ئەم بیست ساڵەی ڕابردوو، ئێران بە تەواوەتی دایانبڕیوە لە چالاکی دبلۆماتی و، کۆمەڵگایی نێو نەتەوەی، وە هەموو سەفارەت و ناوەندی پەیوەندیەکانی خراوەتە ژێر فشارو چاودێری دەزگا هەواڵگیریەکان. 
٣- ئێران بە بەراود بە تورکیا یان بە سوریا یاخود یەمەن کەمترین فشاری سیاسی و فەرهەنگی و سەربازی دژ بە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کردوە، بۆیە ئێران زۆر موراعاتی هەرێمی کوردستانی کردوە، ئەگینا بە قوڵای زیاتر ئێران  دەست کراوە دەبو بۆ هاتنە ناوەی هەرێمی کوردستان.
٤- لە دوایی ڕیفراندۆم کاردانەوەی ئێران زۆر جدی نەبو، لە چاو دەوڵەتی عێراق تەنانەت لە چاو ئەمەریکێکانیش. 
٥- ئەو گرفتانەی حکومەتی تالیبان دژ بە ئێران دەیکات، ئێران زیرەکانە خۆیی لێ پاراستوە و نەیهێشتوە بچنە جەنگەوە لە گەڵ ئەفغانیەکان.
ئەمە کێشەی لە گەڵ ئازەربایجان و، ئەرمینیا لە سەر قەرەباغ  راستبوەو خۆیان لە جەنگ بە تەواوی داماڵییە. لە ئێستادا ئەمەریکا نایەوێت ئێران بۆ کاردانەوەی ئەم هەموو نەهامەتی و شەڕ پێفرۆشتنە بە تەواوی ئێران بچێتە پاڵ ڕوسیا، بۆیە ئەمەریکا لە نێوان، عەرەبی سونەو، پاکستان و، تەنانەت سعودیە هاوپەیمانەکانی ئێرانی پێ باشترە لەوەی بە تەواوی لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دژی بێت. سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماریش  بۆ عێراق ئەهمیەت و تایبەتمەندی خۆیی هەبوو، بەوەی لە ڕۆژێکدا سەرۆک کۆمار شەش پایتەختی جیاوازی دینی و، بازگانی و، سیاسی و، ئەتنی کرد لە عێراق، لە بەرامبەر ئەمە بۆ ئەمەریکا، کە خۆی بە خاوەن عێراق دەزانێت ناتوانێت بالانس لە نێو عێراقیەکان بکات و ئارامی دروست بە دەست بێنێت بە بێ ئێرانیەکان. گرنگیەکی تری سەردانەکانی سەرۆک کۆمار دەیەوێت ئەم جارە دۆست و دەوڵەتانی ناوچەکە دەوڵەتی ئێران ببینن لە باتی سوپاو دەزگایی هەواڵگیری .