ڕوانگە - لە بارەی سەردانەکەیەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوەو تاگی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە تۆڕی ئێکس کردووە.

ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ ١٥ ئەیلول، مەسعود پزیشکیان لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت " سەردانە سێ رۆژییەکەی لەسەر بنەمای یەکگرتن و یەککەوتن ئەنجامداوە".

لە بارەی ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ عێراق ئەنجامی داون دەڵێت" ١٤ یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لەنێوان عێراق و ئێراندا واژۆ کراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە عێراق کۆبوونەوەی باش و بەرهەمداری ئەنجامداوە و تەواوی کۆبوونەوەکانیشی لەسەر بنەمای یەکدەنگیی نێوان هەردوولا بووە.

سەرۆککۆماری ئێران هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی تاگکردووەو جەخت لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئومەتی ئیسلامییە.