ڕوانگە - كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و باران بارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دوای نیوەڕۆدا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانی پارێزگای سلێمانی پێشبینی نمە باران و تاوە باران دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەڕاستی هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیکی گشتی نزیک دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە و تەنها لەسنوری ناوچەکانی پارێزگای دهۆک نزێک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.