ڕوانگە- لەکاتی بەڕێوەچونی نمایشێکی سەربازیی لە تاران، بەبۆنەی تێپەڕبونی 44 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی جەنگی عێراق ـ ئێران، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئێران وایکردوە، هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێت هێرشبکاتەسەر خاکەکەی.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:" لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی، دەتوانین ڕوبەڕوی ئیسرائیل ببینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ هێزێک ناتوانێت هێرشبکاتەسەر ئێران."
پزیشکیان باسی لەوەشکرد:"بەهەموو جیهان دەڵێین، ئێمە جگەلەوەی دەتوانین بەرگریی لەخاکی وڵاتەکەمان بکەین، هاوکات لەڕێگەی یەکێتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامیشهوه دەتوانین بەرگریی لەئاسایشی ناوچەکە بکەین، هەر لەوڕێگەیەوە دەتوانین کۆتایی بەو خوێنڕێژییەی ئیسرائیل بهێنین."