ڕوانگە - وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگهیاند:"دوای 10 ساڵ هێشتا داعش هەر هەڕەشەن بۆسەر خەڵکی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد:"لەگەڵ لایەنی عێراقی کاردەکەین بۆ ئەوە بزانین باشترین ڕێگە چییە بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی داعش
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، ڕونیکردەوە:"داعش ههڕهشهو مهترسییهكى جدییه بۆسهر عێراقیهكان و ئێمە لەگەڵ لایەنی عێراقی کاردەکەین بۆ ئەوەی باشترین ڕێگەی بۆ لەناوبردنی داعش بدۆزینەوە،
وتیشی:" گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای بەغداو واشنتۆن لەسەر داهاتوی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن، لەچەند ڕۆژی داهاتودا زانیاری زیاتر ئاشکرادەکەین.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، باسی لەوەشکرد:"لیژنەیەکی باڵای هاوبەش هەیە لەنێوان عێراقو ئەمریکا بۆ دیاریکردنی چارەنوسی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق، گفتوگۆکان بەردەوامن، بهڵام هەڕەشەکانی داعش هێشتا بەردەوامن، هەربۆیە ئۆپهراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن".