ڕوانگە - لە درێژەی کار و چالاکیەکانی و لەماوەی سێ ساڵی کارکردنیدا وەک ئەندامی پەڕلەمانی عێراق و هەروەها هەوڵەکانی بۆ بەردەوامیدان بە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەسەر پێشنیاری سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.


سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:پاش نەوەستان و هەوڵە بەردەوامەکانمان لەماوەی سێ ساڵی کارکردنمان لە ئێستادا ئەو پڕۆژانەی کەلە سندوقی  "بوژانەوەی کۆمەڵایەتی" لەناو وەزارەتی پلاندانان کە پێشنیار کرابوو لەناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانیەوە ڕاگیرابوو . خۆشبەختانە پاش هەوڵەبەردەوامەکانمان ئەم پڕۆژانە تەواو چارەسەکراون.

وتیشی: بۆ ئەمری دەستبەکاربونی ئەو پرۆژانە گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕیارە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بڵاو بکرێتەوەو تەندرەرینی بۆ دەکرێت  و دەدریتە بەڵێن دەرو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ خزمەتی ئەو ناوچانەی کەوا لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە، لەوانە: دروستکردنی قوتابخانەی نۆ  پۆلی لە گوندی شێخ لەنگەری سەروو هەروەها دروستکردنی بنکەی تەندروستی شێخ لەنگەری خواروو لەگەڵ چاکردنی ڕێگای گوندی بانی شار . وێنە و چاکردنی ڕێگای گوندی شێخ مارێنی . بێورێ . مالومە . چۆخماغ و چاکردنی ڕێگای گوندی، هەڵدەن . چالاوە . کانی مازۆ . باوزێ . شێخ ئەردەڵان، 

سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕونیشیکردەوە: بەشێکی دیکەی پرۆژەکان بریتین لە، چاکردنی ڕێگای گوندی، خان رەووف . ژاڵەی مەملەحە و بنکەی تەندروستی  سورە قەڵات و هەروەها دروستکردنی قوتابخانەی نۆ پۆلی لە گوندی شیرەمەڕ .

سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، باسی لەوەشکرد:ئەمە پڕۆژانەش یەکێکی دیکەیە لەو خزمەتانەی کە ماوەی سێ ساڵی پەرلەمانتاری پێشکەشمان کردوە بەهاوڵاتیانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و پاریزگای هەڵەبجە.