ڕوانگە - بە دروشمی "ژینگە چرای ژیانە، بە پیسکردنی مەیکوژێننەوە" گرووپی قوتابخانە بۆ بە کلتوور کردنی خوێندنەوە پرۆژەی (بەرەو سەوز کردنی گەرمیان) ی ڕاگەیاند.
بەختیار ئیبراهیم، کارگێڕی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"ئێمە وەک ناوەندی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانی گەرمیان بەشدارین لەو چالاکیە کە لە دوێنێوە بەرواری (٢٠٢٤/٩/٢٥) دەستیپێکردووە.
وتیشی:" چالاکییەکە بریتیە لە هەڵمەتی پاککرنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی شاری کفری و ناحیەی سەرقەڵا، کە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە حزبی و حکومیەکان دەستی پێ کردووە.
بەختیار ئیبراهیم، ڕونیشی کردەوە:" مەبەستی ئەم هەڵمەتە لەم بەروارەدا چەند پەیامێکی لەپشتەوەیە لەوانە بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی بەرچاو سیمای شارەکان پیس دەکرا ئەمڕۆ جیاواز لە ڕابردوو لەبری پیسکردن کفری و سەرقەڵا پاک کرایەوە .
بەختیار ئیبراهیم، باسی لەوەشکرد:" ئێمە لەم گروپە بە باوەڕ بەخۆبوونەوە بەردەوام دەبین و هەموو ساڵێک ئەم چالاکیانە دووبارە دەکەینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەرمیانەوە دەستمان پێ کردووە لە داهاتوودا ئەم هەڵمەتە دەگەیەنینە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان.