ڕوانگە - رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢ی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت و ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمرۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند،
بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوە و كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دوای ئەوەی بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەکرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن پێشێل نەکەن.

جەختیشی کردەوە، لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢ی شەو بانگەشە كۆتایی دێت و ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.
بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.