ڕوانگە - بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕێگرى لە هێرشە بەردەوامەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان دەکرێت.
دوای ئەوەی هەفتەى ڕابردوو، عەباس عێراقچى،وەزیرى دەرەوەى ئێران، سەردانى لوبنان و سووریا و سعودیەى کرد، بە ئامانجى دروستکردنى کۆدەنگیی نێودەوڵەتى بەرامبەر بە هێرشەکانى ئیسرائیل و ڕێگری لە تەشەنەکردنى زیاترى شەڕ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بڕیاروایە ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ، وەزیرى دەرەوەى ئێران، سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق تاوتوێى پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان وغەززە بکات
بەگوێرەی زانیاریەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕێگرى لە هێرشە بەردەوامەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان دەکرێت.