ڕوانگە - سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پێداویستی و ئامێرەکانی دەنگدان بەسەر بنکەکانی هەڵبژاردندا.
ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە:" سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان تەواوکراون و 97٪ی پێداویستییەکان بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەن."
وتیشی:" ڕۆژانی 15 و 16 و 17ی ئەم مانگە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پێداویستی و ئامێرەکانی دەنگدان بەسەر بنکەکانی هەڵبژاردندا و تۆمارکرانی ناوی بریکاری پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکا و تۆڕەکانی چاودێری بە مەبەستی دروستکردنی باج بۆیان بەردەوامە."
بڕیارە ڕۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.