ڕوانگە - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا جەختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەنقەرە له‌گه‌ڵ بەغدا و هه‌ولێر، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشت تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، [هەردوو لا] جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه چۆنيهتيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد".
ئاماژە بەوەش کراوە، "به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان دا".
یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکەیان، تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە بووە.
سەرکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، "له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
جگە لەو بابەتانەش، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى رێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكهوه بوون".
- كوردستان
- 96
October 16, 2024