ڕوانگە - دەستپێکردنی بڕگەی قیر لە پرۆژەی دروستکردنی رێگای (دوانزە ئیمام ــ قەرەبڵاغ) لە سنوری ناحیەی کۆکسی سەر بە قەزای کفری دەستی پێکرد و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" لە ئێستادا رێژەی ٣٠٪ی پرۆژەکە تەواو بووە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" تێچووی پڕۆژەکە شەش ملیار ٩٥١ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە و هەروەها درێژی رێگاکەش ٢٤ کیلۆمەترە
وتیشی:" لە ئێستادا رێژەی ٣٠٪ی پرۆژەکە تەواو بووە و پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" هەر یەکە لە گوندەکانی (دوانزە ئیمام، رحیم وەرقە، سەید حسین، چەتاڵ، ئاوایی سالم، یڵانجی، پیرە فەقیرە، كوێخاحەسەن، قەرەبڵاغ، شێخ لەنگەر، بان ئاسیاو ..هتد) لەم رێگەیە سودمەند دەبن.