ڕوانگە - دەستپێکردنی بڕگەی قیر لە پرۆژەی دروستکردنی رێگای (دوانزە ئیمام ــ قەرەبڵاغ) لە سنوری ناحیەی کۆکسی سەر بە قەزای کفری دەستی پێکرد و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" لە ئێستادا  رێژەی ٣٠٪؜ی پرۆژەکە تەواو بووە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" تێچووی پڕۆژەکە شەش ملیار ٩٥١ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە و هەروەها درێژی رێگاکەش ٢٤ کیلۆمەترە

وتیشی:"  لە ئێستادا  رێژەی ٣٠٪؜ی پرۆژەکە تەواو بووە و پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"  هەر یەکە لە گوندەکانی (دوانزە ئیمام، رحیم وەرقە، سەید حسین، چەتاڵ، ئاوایی سالم، یڵانجی، پیرە فەقیرە، كوێخاحەسەن، قەرەبڵاغ، شێخ لەنگەر، بان ئاسیاو ..هتد) لەم رێگەیە سودمەند دەبن.