ڕوانگە - ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/١٠/١٨ دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان،  لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان دەستی پێکرد و سەرۆکی کۆمیسۆن یش ڕایدەگەیەنێت پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند:" پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت".
 
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن، دڵنیایشی دا بەهەمووان کە تائێستا ڕێژەی ساختەکاری سفرە و باوەڕناکەن بتوانرێت هیچ ساختەکارییەک ئەنجام بدرێت.