ڕوانگه ـ ئەمەریکا داوا لە تاران دەکات ئارامی ناوچەکە بپارێزێت و نایەوێت ڕاستەوخۆ تاران بکەوێتەناو جەنگ و دەیەوێت تاران واز لە پشتگیریەکانی بۆ لوبنان بهێنێت.

ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەڕێگه‌ی هاوکارەکانی لە عێراق، داوایەکی گەیاندوه‌تە تاران  و ڕایگەیاندووە:"ئەمریکا هەوڵدەدات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو ڕێگرییکردن لەپەرەسەندنی گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەمەریکا تارانی  ئاگادارکردۆتەوە لەوەی وەڵامی هەر هێرشێکدەداتەوە کە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا  بکاتە ئامانج، هەروەها ، داواشی لێدەکات واز لەپاڵپشتیکردنی گرژیی‌و ئاڵۆزییەکانی لوبنان‌و شوێنەکانی دیکە بهێنێت، چونکە ئەمەریکا نایەوێت شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ڕوبدات.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئێرانیش وەڵامی پەیامێکی هاوشێوەی داوەتەوەو دوپاتیکردوەتەوە کە ئەگەر هەر هێرشێکی بکرێتەسەر بەرگریی لە خۆی دەکات‌و هەرلایەنێکیش کە پشتیوانیی لەئیسرائیل بکات بەبەشداریی هێرشەکەی دەزانێت.