ڕوانگە - عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو کەس و لایەنانە بدەن کە بڕوایان پێیەتی.
وتیشی:" بەداخەوە لە دەنگدانی تایبەتدا بەهۆی گوشارکردنەوە بەشێک لە دەنگدەران دەنگەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕونیشیکردەوە:" هیوادارن دەنگدان لە دۆخێکی ئارامدا بەڕێوەبچێت و وەکو کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، رێگە نەدرێت ساختەکاری ئەنجامبدرێت.
عەلی باپیر ڕونیشیکردەوە:"پێدەچێت بەشێک لە تووندیی بانگەشەی لایەنەکانی دەسەڵات سیناریۆ بێت، بەڵام ئەوە جێگەی پرسیارە کە بۆچی بە رووخاندن سەرنجی خەڵک رادەکێشن و خەڵک بۆچی پشتگیریی ئەو لایەنانە ناکات کە دەیانەوێت وڵات بنیات بنێنەوە.